2007 - ئه‌لبۆمی نه‌وره‌سی دووهه‌میش دیارییه‌کی دیکه‌یه که پێکهاتووه له 7 گۆرانی و 1 پارچه موسیقا. به‌و هیوایه ئه‌م دیارییه ببێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی ئێوه‌ی ئازیز.
2005 - له ستۆکهۆلم له سنگلێکدا به ناوی خۆرئاوابوون کاری دابه‌شکردنی دوو گۆرانێم ئه‌نجام داوه که کچه ده‌نگبێژی سویدی ئیلڤا له ساڵی 2005 بڵاوی کردۆته‌وه. 
2005 - له سنگلی کچه ده‌نگبێژ نارین به‌ناوی ناڵینێک به جه‌ند ئینترۆیه‌ک و ژه‌نینی گیتارو باس به‌ژداریم کردووه. 
2005 - له ئه‌ڵمانیا نۆرنبێرگ له ئه‌لبومێک به ناوی خه‌ونه‌کانی ئه‌و کاری دابه‌شکردنی دوو گۆرانیم ئه‌نجامداوه له گه‌ڵ ژه‌نینی گیتارو باس گیتار.
2004 - چه‌ند گۆرانی و موسیکێکم له‌ژێر ناوی نه‌وره‌س له ئه‌لبومێکدا کۆکردۆته‌وه که له ماڵپه‌ره‌که‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌م کردۆته دیاری گوێگرانی ئازیز.
2003 - له ئه‌لبومی ده‌نگبێژ خۆشناو به‌ناوی جه‌ژن کاری ئاماده‌کردنی گۆرانیه‌کم ئه‌نجام دا له‌گه‌ڵ ژه‌نینی گیتار و باس گیتار
2003 - له‌ئه‌لبومی ده‌نگبێژ رۆژ کریم به‌ناوی کاروانێکی دوورودرێژ ئاوازی دڵفرینم بۆ نوسیوه که‌له 2003 له سوید بڵاوبۆته‌وه.
1993 - 1996 له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای کۆژک له سلێمانی دوو ئه‌لبومی بڵاوکراوه‌مان هه‌یه.
1994 - له‌گه‌ڵ تیپی مۆسیقای ڤان یه‌ک ئه‌لبوومی بڵاو کراوه‌مان هه‌یه.